نەبەرد عومەر سەرۆکی نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: لە ڕەوتی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردندا، بەربژێرەکان لەژێر چاوەدێری دەبن و ئەگەر لادانیان هەبێت، یان سزای دارایی دەدرێن، یان دەستگیر دەکرێن یان تەنانەت لە درێژەی ڕکابەریەکان بێبەش دەکرێن.
هەروەها وتیشی کە ژمارەی بەربژێرە پشت ڕاست کراوەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە لە سەرتاسەری عێراق نزیک بە 7800 کەسە. لە هەرێمی کوردستان 314 بەربژێر ڕکابەری دەدەن کە پێنج کەسیان بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری دەکات.
نەبەرد عومەر ڕایگەیاند کە بەربژێرەکان مافیان نییە لە شوێنە ئایینەکان، شوێنە دەوڵەتییەکان و لەسەر ئۆتۆمبێل بانگەشە بکەن و هەروەها ڕۆژانە چەندین چاوەدێری لەسەر شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاوەدێری دەکەن و لادانەکان ڕاپۆرت دەدەن.
ناوبراو وتیشی کە لە هەرێمی کوردستان نزیک بە سێ ملیۆن و 888 هەزار دەنگدەر ناویان تۆمار کردووە کە لە نێوانیاندا سێ ملیۆن و 69 هەزار کەس کارتی بایۆمەتریکیان وەرگرتووە و نزیک بە 100 هەزار کەسیش بۆ یەکەم جار دەنگ دەدەن.
Your Comment